بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موستەفا شنتۆپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وێڕای پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئێران، هەڵبژاردنی ناوبراو بە سەرۆکایەتی مەجلیسی شوورای ئیسلامی پیرۆزبایی کرد و سەبارەت بە گۆڕانکاری و پرسەکانی ناوچەکە لەگەڵ دکتۆر قاڵیباف گفتوگۆی کرد.
قاڵیباف سەرەتا بە ئاماژە بە هاوبەشییەکانی دوو وڵات، وتی: بەردەوام پێوەندی دۆستانە لە بانترین ئاست لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا بەردەوام بووە.
ناوبراو بە جەخت لەسەر گرینگایەتی تۆکمە کردنەوەی هاوکاری ئابووری دوو وڵاتەکە وتی: بە هۆی گرینگ بوونی پێوەندی دوو وڵات بە پشتی خودا بەزوویی گرووپی دۆستی-پەرلەمانی ئێران و تورکیا لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی پێک دێت.
قاڵیباف هەروەها لەسەر گرینگایەتی گفتوگۆی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە چوارچێوەی دانوستانی ئاستانە سەبارەت بە سووریا جەختی کرد.
شنتۆپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش لە ئەو گفتوگۆوەدا وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هەڵبژاردنی قاڵیباف وەکوو سەرۆکی مەجلیس لەسەر ئاامدەیی پەرلەمانی تورکیا بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دۆستانەی نێوان دوو وڵاتەکە لە وباری جیاواز لەوانە سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی بەتایبەتی پێوەندی پەرلەمانی جەختی کرد.
شنتۆپ لە ئاخردا وێڕای ئیدانە کردنی گەمارۆکان لەسەر ئێران، بە شێوەی فەرمی قاڵیبافی بۆ سەفەر بۆ تورکیا بانگهێشت کرد.